ئەم چوار ڕەنگە لەبەر مەكە با مێشوولە تێوەت نەدا

:: PM:06:18:23/05/2024 ‌

توێژەرانی زانكۆی واشنتن، نهێنییەكی سەیری مێشوولەیان بۆ دەركەوتووە، ئەویش چەند ڕەنگێك هەن زۆر زیاتر بۆی دەچن، بۆیە ئامۆژگاریی خەڵكی دەكەن لە هاویندا لەبەریان نەكەن.

جیفری ڕیفیل، مامۆستا و پسپۆڕی زانستی بایۆلۆجی لە زانكۆی واشنتن دەڵێت، یەكێك لەو پرسیارە زۆر دووبارانەی بەردەوام لێم دەكرێت ئەوەیە، چی بكەم بۆ ئەوەی مێشوولە لە خۆم دوور بكەمەوە و پێوەم نەدات؟ وەڵامەكەی ئەوەیە، دەبێت بزانین كە سێ هۆكار وەكو نیشانە وان كە سەرنجی مێشوولە ڕادەكێشن، هەناسەدانت، ئارەقەت، لەگەڵ پلەی گەرمیی پێستت، بەڵام لەم توێژینەوە نوێیەدا نیشانەیەكی ترمان بۆ دەركەوت، ئەویش ڕەنگە.

وەك ئەو پسپۆڕە ئاماژەی پێ داوە، كاتێك مێشوولە ڕەنگەكانی سوور، پرتەقاڵی، ڕەش و شینی ئاسمانی دەبینن، یەكسەر سەرنجیان بۆ دەچێت و لێی نزیك دەبنەوە، بەڵام خۆیان لە ڕەنگی سەوز، ئەرخەوانی، شین و سپی بەدوور دەگرن، هەر بۆیە باشترە لە هاویندا زیاتر ئەم ڕەنگانە لەبەر بكەیت.

لە توێژینەوەكی پێشوودا كە لە ساڵی 2022 بڵاو كرایەوە، دەركەوت تەنیا مێشوولە مێیەكان خوێن دەمژن، مێشوولەی نێر بە كەسەوە نادات.


وشە - عەبدوڵا عومەر