سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ی ئایار نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته ئێمارات و له ئه‌بوزه‌بى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات كۆ ده‌بێته‌وه.
بەپێی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هه‌ردوو سه‌رۆك زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زیاتر به پێوه‌ندییه‌كانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هاوکات باس لەوە کراوە لەبارەی دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى تری جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
دوێنێ پێنجشەمیش دڵشاد شه‌هاب گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندبوو کە رۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ئیمارات و سه‌ردانه‌كه له ئاستێكی باڵا دایه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیماراتدا كۆ ده‌بێته‌وه.
بەگوتەی شەهاب پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتدا هه‌یه و سه‌ردانه‌كه‌یش بۆ به‌هێزكردنی زیاتری ئه‌و پێوه‌ندییانه‌یه.
كوردستان و ئیمارات پێوه‌ندییه‌كی تۆندوتۆڵیان هه‌یه، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان جار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بۆنه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.