وەزیری ناوخۆ بەڕێوەبەرێکی نوێی بۆ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دانا

:: PM:02:32:24/05/2024 ‌
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە دکتۆر ئارام محەمەد ساڵح کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلسیی پارێزگای سلێمانی.

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردسان لە درێژەی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە ئەو بەرێوەبەرە لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و رۆڵی خۆی لە دابینکردنی تەناهی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەرجەستە بکات.

پێویستە بگوترێ وەزیری ناوخۆ لەگەڵ پەیامەکەیدا وێنەیەکی خۆی و بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاو کردووەتەوە.

 



وشە - سلێمان تاشان