ئەوەی لەم ڕۆژانەدا بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆكی ئێرانەوە لە ڕووداوی هەلیكۆپتەرەكە سەردانی ماڵپەڕە هەواڵییەكانی ئێرانی كردبێت، ئەو سەرنجەی بۆ دروست بووە، بۆچی بەردەوام لە هەواڵی ڕەئیسیدا، ژمارە "8" دادەنرێت، ئایا چ نهێنییەكی لە پشتەوەیە؟
لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی 2021، ئیبراهیم ڕەئیسی بەردەوام بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە خۆی بە خزمەتكاری ئیمامی هەشتەم دەزانێت. ئیمامی هەشتەم لە مەزەوی شیعەدا بریتییە لە "عەلی كوڕی مووسا كوڕی ڕەزا" بۆیە لە كاتی هەڵمەتەكەشدا ئەو ژمارەیەی وەكوو ژمارەی بەختی خۆی بەكار دەهێنا.
میدیاكانی ئێران، وەكوو وەفایەك بۆ ئەو ڕێبازەی سەرۆكەكەیان، بەردەوام لەناو هەواڵەكاندا، ژمارە 8ی تێ فڕێ دەدەن كە ئەمەش لای ئێرانییەكان خۆیان ڕوونە، بەڵام بۆ خەڵكی تر وەكوو كۆدێكی لێ هاتبوو.
رۆژی دووشه‌می ڕابردوو میدیای فه‌رمیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئیبراهیم ره‌ئیسی و هه‌شت كه‌س له هاوڕێیانی له‌وانه‌ش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه له ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، مردوون و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ خراپیی كه‌شوهه‌وا گه‌ڕانده‌وه.