سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی خێرا گەیشتە ئیمارات و دوای كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات، گەڕایەوە بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان.
ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 24ی ئایار، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌بوو زه‌بى، له‌لايه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه، پێشوازى لێ كرا و له كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌دا پێوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به پێوه‌ندييه‌كان له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى وزه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تايبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخان و په‌ره‌پێداندا.
ده‌رباره‌ى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانيشى، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌مه‌لايه‌نه‌ى وڵاتان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگرى له فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان.
پێوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەر ئەمڕۆ پاش كۆبوونەوەكە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە بۆ بۆ هەولێر.