پوتین: سەرۆكی ئۆكرانیا كۆتایی هات

:: PM:09:13:24/05/2024 ‌

سەرۆكی ڕووسیا لە سەردانێكیدا بۆ بیلاڕووسیا ڕای دەگەیەنێت كە سەرۆكی ئۆكرانیا كۆتایی هاتووە و ئێستە كەسێك نەماوە ئەوان دانوستانی لەگەڵدا بكەن

ئەمڕۆ هەینی، 24ی ئایار، فلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا، لە سەردانێكیدا بۆ وڵاتی بیلاڕووسیار لەبارەتی هاوپەیمانیی زیاتری نێوانیان، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوپۆستە بیلاڕووسییەكەی بەست و تێیدا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێكدا كە ئایا دانوستان لەگەڵ حكوومەتی ئۆكرانیا دەكەن؟ لە وەڵامدا گوتی، لەگەڵ كێ بیكەین؟ فلادیمێر زیلینسكی كۆتایی هاتووە، ئەمە پرسیارێكە لە بۆشاییەوە هاتووە، چونكە ئێستە كەس نییە لەگەڵیدا دابنیشنی.

هەروەها درێژەی دەداتێ، پێویستە تێ بگەین دەبێت لەگەڵ كێ مامەڵە بكەین و پێوەندی ببەستین بۆ ئەوەی بەڵگەی یاسایی هەبێت بۆ ڕێككەوتن، ئەوەی ئێستە لە ئۆكرانیا هەیە، هیچ شەرعییەتێكی نەماوە تا لەگەڵیدا ڕێ بكەوین.

سەرۆكی ڕووسیا، وێڕای ئەو قسانە هێشتا دەڵێ، ئێمە پشتیوانیی هەموو جۆرە دانوستانێكین لەگەڵ ئۆكرانیا و كەس ڕێگر نییە بۆ ئەوە، بەپێچەوانەوە، ئەوە ڕۆژئاوایە ئامانجی ئەوەیە دانوستان نەكرێ و بە بردنەوە بەسەر ڕووسیا، شەڕەكە تەواو ببێت.



وشە - عەبدوڵا عومەر