ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری به‌ناوبانگی دنیا و خاوه‌نی كۆمپانیاكانی ئێكس و سپه‌یس ئێكس، هێرشی كرده سه‌ر ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌تس ئه‌پ كه هه‌موو تاكێكمان له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌كاری ده‌هێنین، مه‌سك وه‌تس ئه‌پ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، شه‌وانه هه‌موو زانیارییه‌كانمان ده‌بات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ئایار، ئیلۆن مه‌سك به گژ وه‌تس ئه‌پدا چووه‌وه كه خزمه‌تگوزارییه‌كه سه‌ربه كۆمپانیای مێتا. مه‌سك
ده‌ڵێ، هه‌موو شه‌وێك ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌تس ئه‌پ زانیارییه‌كانمان ده‌بات و به‌كاری ده‌هێنێت بۆ سوودوه‌رگرتن له كاری ڕێكلام و بازرگانی، ئێسته به‌هۆی گرووپه‌كانی مێتاوه خه‌ڵكی وه‌ك به‌رهه‌م به‌كار ده‌هێنێت نه‌ك به‌كارهێن.
ئه‌و زانیارییانه‌ی كه وه‌تس ئه‌پ لێمان كۆ ده‌كاته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ده‌كات، هه‌موویان شی ده‌كرێنه‌وه و به‌كار ده‌هێنرێن بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به تواناكانی ڕێكلامكردنی كۆمپانیاكه.
تا ئێسته وه‌تس ئه‌پ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانی ئیلۆن مه‌سكی نه‌داوه‌ته‌وه، پێ ده‌چێت به‌منزیكانه كۆمپانیای مێتا ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر گوته‌كانی ئیلۆن مه‌سك بدات.