به‌غدا رێژه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى دیارى كرد

:: PM:07:41:27/05/2024 ‌
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راى گه‌یاند، شاندێکی فراکسیۆنی پارتی سەردانی وەزیری بارزگانی حکوومەتی عێراقمان کرد و بەڵێنی داوە  دەست بەوەرگرتنی گەنم بکرێت.

موفق شێخ شەھاب ئەندامی پەرلەمانی عێراق،/پارتى/ بۆ "وشە"  گوتی، ئێمە سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی سەردانی وەزیری بازرگانی حکوومەتی عێراقمان کرد وگفتوگۆمان کرد لەگەڵیان لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، ئەویش باسی لەوەکرد مادەم دروێنەی گەنم لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد دەست بەوەرگرتنی گەنم دەکەن لەسایلۆکانی ھەرێمی کوردستان ورێگە نادەن گەنمی جووتیاران بەوشێوەیە بمینێتەوە و پێویستە گەنمیان لێ وەربگرن، بۆیە دەست بەوەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

زیاتر گوتى، داوامان کرد ئەمساڵ رێژەیەکی زیاتری گەنم لە جووتیاران وەربگرن و ئەمساڵ رێژەکە زۆر زیاتر دەبێت و ئێمە داوامان کرد دووملیۆن تۆن وەربگرن ئەویش باسی لەوەکرد رێژەکە زۆرە و ملیۆنێک و 200 ھەزار تۆن چاوەرێ دەکرێت لە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرن، چونکە ئەمساڵ بەرھەمی گەنمی جوتیاران زۆرە و رێژەکە زیاتر لەوەی وەریدەگرن .

هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ پارساڵ تەنیا 500 ھەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیرا، بەڵام ئەمساڵ بەرھەم زۆرە وپێویستە رێژەیەکی زیاتر وەربگرن.

وشه‌/ بڵند ئیبراھیم 


وشە - وشه‌