سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای به‌غدا رای گه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا سێ حاڵه‌تی خۆكوشتن له پارێزگاكه روویان داوه، ته‌رمی هه‌رسێكیان بۆ پزیشكی داد گوازراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یش له رووداوه‌كان ده‌ستی پێ كردووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه یه‌ك له رووداوه‌كان، خۆكوشتنی كچێكی منداڵ به خۆهه‌ڵواسین بووه كه هاوسه‌رگیریی كردووه. یه‌كێكی تریشیان گه‌نجێك به‌هه‌مانشێوه به خۆهه‌ڵواسین خۆی كوشتووه. حاڵه‌تی سێیه‌میش پیاوێك بووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، كچێكی له‌دایكبووی ساڵی 2011 كه هاوسه‌رگیریی كردووه، له گوندی زه‌هه‌ب ئه‌بیه‌زی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئه‌بو غرێبی باكوری رۆژئاوای به‌غدا، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه، به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی داد گوازراوه‌ته‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌یش له روداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
هاوكات گه‌نجێك له كه‌رتی 15ی شاری سه‌دری به‌غدا، به‌هه‌مانشێوه له‌ناو ماڵی خۆیاندا به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه، به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا‌و، ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی داد گوازراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌ویش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
له هه‌مان رۆژ و له نێوان چه‌ند سه‌عاتێكدا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا بۆ پێگه‌كه را گه‌یاند، پیاوێك له گه‌ڕه‌كی غه‌زالیی به‌غدا، خۆی كوشتووه، ته‌رمی ئه‌ویش بۆ پزیشكی داد گوازراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.