له نوێترین مه‌شقی سه‌ربازیی هاوبه‌شی نێوان چین و كه‌مبۆدیادا، بۆ یه‌كه‌مین جار چین ڕۆبۆتێكی دروست كردووه له شێوه‌ی سه‌گ و چه‌كی له‌سه‌ر پشته، ئه‌مه‌یش نوێترین داهێنانی ته‌كنه‌لۆجییه له بواری جه‌نگیدا.
پێگه‌ی ''
CNN'' بڵاوی كرده‌وه، چین له‌مه‌ودوا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، سه‌گی جه‌نگی و چه‌كهه‌ڵگر به‌كار ده‌هێنێت له جێی سه‌ربازه‌كانی، ئه‌مه‌یش ژماره‌ی كوژراو له ڕیزی سوپاكه‌ی له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕدا كه‌م ده‌كاته‌وه.
سه‌ربازێكی سوپای چین ده‌ڵێ، له‌مه‌ودوا سه‌گه ڕۆبۆته‌كان جێی مرۆڤ ده‌گرنه‌وه له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا، سه‌گه ڕۆبۆتییه‌كان زیره‌كن و چه‌ندان توانای جۆراوجۆریان هه‌یه، وه‌ك ده‌ستنیشانكردنی شوێنی دوژمن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان و كوشتن‌یان.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌گه ڕۆبۆتییه‌كه ته‌نیا هاوشانی چه‌كداران ناجه‌نگێت، به‌ڵكو شوێنیان پێ چۆڵ ده‌كات، چونكه له مرۆڤ وردتر و زیره‌كتره، ڕۆبۆته‌كه به خێراییه‌كی زۆر كاری خۆی ده‌كات و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو تێیدا جێگیر كراوه.
گۆڤاری گڵۆبه‌ڵ تایمز بڵاوی كرده‌وه، له مه‌شقه سه‌ربازییه‌كه‌ی هاوشانی كه‌مبۆدیا، سه‌گه ڕۆبۆتییه‌كه له تاقیكردنه‌وه ده‌رچووه و ئێسته یه‌كێكه له چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی چین.