پزیشكێكی هه‌رێمی كوردستان له به‌ركاهێنانی زۆری حهبێكدا، وریایی ده‌دات و داوا ده‌كات ده‌رمانخانه‌كان فرۆشتنی به‌و شێوه بڵاوه رابگرن.
د. خاڵس قادر پزیشك له هه‌رێمی كوردستان، له فه‌یسبووكی خۆی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی حهبێكدا كه به سێ دهنكهكه له‌ناو خه‌ڵك ناسراوه، رای گه‌یاندووه كه حه‌به سێ ده‌نكییه‌كه، چوكلێت نییه.
د. خاڵس قادر كه پێشتر به‌رپرسیایه‌تیی باڵای له‌ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، نووسیویه‌تی، تكایه ئه‌و دیارده ناته‌ندروست و نازانستییه ڕابگرن، "به‌داخه‌وه ئێسته زۆرینه‌ی نه‌خۆش كاتێك هه‌ست به هه‌ر نهساغییهك ده‌كات له شێوه‌ی كۆكه، گهرووئێشان، تا، بێ تاقه‌تی، راسته‌وخۆ حه‌به سێ ده‌نكه‌كه‌ی (ئازیپرۆمادین) پێ ده‌درێت له ده‌رمانخانه و كلینیكه‌كان".
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه خه‌ریكه ئه‌و حه‌به‌ش به‌ده‌ردی كهبسوولی ئه‌مۆكسیل ده‌چێت و كاریگه‌ریی له ده‌ست ده‌دات، "رۆژانه به‌شێكی زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ی بۆ ئه‌و نیشانانه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، پێشتر حه‌به سێ دهنكییهكهیان خواردووه و چاك نه‌بوونه".
تكایش ده‌كات كه به‌بێ ڕاوێژی پزیشك ئه‌و حه‌به به‌كار مه‌هێنن.