جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه كێشه‌ی ناردنی مووچه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بووه و بڕیاره پێش جه‌ژن دوو مووچه‌ی ره‌وانه بكرێت.
سه‌گڤان سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، ناردنی مووچه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه و ته‌نیا هه‌ندێك رێكاری ته‌كنیكی ماوه ته‌واو بكرێن و ده‌ست به‌ناردنی بكرێت.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بووه و مووچه‌كانیان له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت، چونكه ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه مووچه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.
"به‌دواچوونمان كردووه بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان و ئێسته كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بووه و بڕیاره پێش جه‌ژن دوو مووچه ره‌وانه بكرێت و بڕیاره له‌مه‌ودوا چیتر ئه‌و گرفته دووباره نه‌بێته‌وه" سه‌گڤان سندی وای گوت.
به گوته‌ی ئه‌و، كێشه‌ی سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌و كێشانه له نه‌ناردنی مووچه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له عێراق تا فه‌رمانێكی كارگێری ده‌رده‌كرێت كاتێكی زۆری پێویسته كه ئه‌مه‌یش پێویسته چیتر دووباره نه‌بێته‌وه.
به‌غدا به بیانووی جۆراوجۆر ماوه‌ی دوو مانگه ده‌ستی به‌سه‌ر مووچه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كاندا گرتووه و ئه‌وه‌یش هۆكار بووه ئه‌و هێزانه مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم