له‌به‌رئه‌وه‌ی تامی هێلكه خۆشه و هاوكات جه‌سته‌ی مرۆڤیش له‌ڕووی پرۆتین و ڤیتامینه‌كان پێویستیی پێیه‌تی، بۆیه زۆرجار مرۆڤ له خواردنی زێده‌ڕۆیی ده‌كات كه دواتر كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌بێت. پزیشكێك باس له‌وه ده‌كات كه له رۆژێكدا چه‌ند هێلكه بۆ ته‌ندوستیی مرۆڤ باش ده‌بێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئه‌لكیسڤ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ته‌ندروستیی رووسی، باسی له‌وه ده‌كات كه مرۆڤ رۆژانه پێویستی به چه‌ند هێلكه ده‌بێ تا كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له ته‌ندروستیی نه‌بێت، چونكه ئێسته وای لێ هاتووه خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی پرۆتین و ڤیتامینه‌كانی كه له‌ناو هێلكه هه‌ن، زێده‌ڕۆیی له خواردنی ده‌كه‌ن كه دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌بێت.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، هێلكه جیاله‌وه‌ی زۆر به‌سووده و ده‌وڵه‌مه‌نده به كالسیۆم و فۆسفۆر و لیسیتین و كالسیڤیرۆڵ، هاوكات بۆ هه‌رسیش زۆرباشه، هه‌روه‌ها هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمیگا3 و ترشه‌ڵوكی فۆلیك و ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و كه‌ی و ئی و بی12 و سلیینیۆم و بیوتین، جیاله‌وه‌ی ماسولكه و ئیسكیش به‌هێز ده‌كات و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیش داده‌به‌زێنێت، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌یخۆن.
ئه‌و پزیشكه له‌باره‌ی زۆر خواردنی هێلكه ده‌ڵێ، تا ئێسته به دروستی دیاری نه‌كراوه كه مرۆڤ رۆژانه یان مانگانه و ساڵانه چه‌ند هێلكه بخوات، به‌ڵام له رووسیا و له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، رێنوێنی ده‌كات كه هه‌ر كه‌سێك له ساڵێكدا 260 هێلكه بخوات، واته رۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك هێلكه تا سوودی زیاتر به ته‌ندروستیی بگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام ئه‌و پزیشكه به‌بۆچوونی خۆی ده‌ڵێ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵیان هه‌یه، ده‌بێ كه‌متر هێلكه بخۆن كه باشتره له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دوو تا سێ هێلكه بخۆن. هاوكات ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ جگه‌ر و زراو و گورچیله و میزڵدان هه‌یه، یان ئه‌وانه‌ی به‌ساڵاچوون، ده‌بێ كه‌متر هێلكه بخۆن، بۆیه ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بۆ خواردنی هێلكه نییه، كه‌سی نه‌خۆش خۆی ده‌زانی و به‌پێی رێنوێنیی پزیشكه‌كه‌ی، ده‌زانێ تا چه‌ند هێلكه بخوات تا سوودی لێ ببینێت.