وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووی له‌سه‌ر رێنوێنییه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵان له قوتابخانه و باخچه‌كانی منداڵان كرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، بڕیار دراوه كه وه‌رگرتن و تۆماركردنی منداڵانی باخچه و قوتابییان له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی و ده‌رچووی پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی له پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی (ئه‌گه‌ر له قوتابخهنهكهی خۆی پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی نه‌بێت) و قوتابی و خوێندكاری ده‌رچووی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی له پۆلی 10ـی ئاماده‌یی (زانستیی-وێژه‌یی-پیشه‌یی) له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكوومی، رۆژی دووشه‌م 24ـی حوزه‌یران ده‌ست پێ ده‌كات تا ڕۆژی پێنجشه‌م 22ـی ئابی 2024.
په‌روه‌رده رای گه‌یاندووه، وه‌رگرتنی منداڵان له قۆناغی یه‌كه‌می باخچه‌ی منداڵان بۆ له‌دایكبووانی 1ـی 1 تا 31ـی 12ـی ساڵی 2020 ده‌بێت، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی منداڵان له قۆناغی دووه‌می باخچه‌ی منداڵان بۆ له‌دایكبووانی 1ـی 1 تا 31ـی 12ـی 2019 ده‌بێت.
وه‌رگرتنی قوتابیان له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی، بۆ لهداكبووانی 1ـی 1 تا 31ـی 12ـی ساڵی 2018 بێت، هاوكات سیستمی "ئی په‌روه‌رده"، له دوای 22ـی ئابی 2024وه بۆ ناوتۆماركردن له‌م بابه‌ته به درێژایی ساڵی خوێندنی 2024-2025 داده‌خرێت، پێویسته ڕۆژانه ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌و داتا نوێیانه له سیسته‌می ئی په‌روه‌رده تۆمار بكه‌ن، جگه له‌و قوتابییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاتوونه‌ته‌وه كه پێویسته بڕوانامه‌كانیان بۆ هاوتا بكرێت.