مۆبایلە زیرەكەكان، لە هاویندا دۆخیان خراپە. پاترییەكەیان گەرم دەبێت و زۆر جار لەبەر بەرزیی ڕێژەی گەرماكە كە سەروو ڕێگەپێدراوە، خۆی دەكوژێتەوە، ئەمە چارەی هەیە.
بۆ ئەوەی مۆبایلەكەت لە هاویندا بپارێزیت، ئەم شەش خاڵە ڕەچاو بكە:
یەک: لە ڕۆژانی زۆر گەرمی هاویندا، مۆبایلەكەت لە گیرفانت دامەنێ، چونکە دەرفەتی هەواگۆڕكێی نابێت و پلەی گەرمای جەستەت، ناهێڵێت خۆساردكەرەوەی مۆبایلەكە بە باشی ئیش بكات و ئەمەش تووشی تەنگژەت دەكات.
دوو: ئەگەر بینیت مۆبایلەكەت زۆر گەرم بووە، یەكسەر بیكە سەر دۆخی فڕۆكە و وازی لێ بێنە تا سارد دەبێتەوە. زۆر جار ئەو گەرما زۆرە، بەهۆی زۆر یاریكردنەوە وای لێ دێت، بە تایبەتی ئەو مۆبایلانەی پرۆسسەریان لاوازە و ڕامیان كەمە.
سێ: لەناو ئۆتۆمبێلدا مۆبایلەكەت بەجێ مەهێڵە. ئەو گەرمایەی بەهۆی جامی ئۆتۆمبێلەوە دەچێتە ژوورەوە، زۆر زیاترە لە گەرمای ئاسایی و ئەمەش مۆبایلەكەت تووشی كێشەی گەورە دەكات.
چوارەم: لە شوێنێكدا كە ڕاستەوخۆ خۆر لە مۆبایلەكەت دەدات، بارگاوی (شەحن)ـی مەكەوە. پێویستە بیبەیتە بەر سێبەر و شوێنێكی گونجاو.
پێنجەم: لەژێر بەتانی و شتی تری داپۆشەردا، مۆبایلەكەت بارگاوی مەكە.
شەشەم: كاتێك مۆبایلەكەت تەواو گەرم بووە، باشترین شت ئەوەیە بیكوژێنیتەوە و لە شوێنێكی سارددا دایبنێیت.