پارێزگاری هەولێر لەبارەی شەڕەتەقەكەی دوێنێی هەولێر رای گەیاند، لەسەر رووداوەكە چەند كەسێك گیراون و سەرەتای كێشەی نێوان ئەو دوو لایەنە، بۆ 10 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
دوێنێ لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە نێوان چەند كەسێك دەبێتە شەڕ، بەهۆیەوە سێ كەس كوژران و چەند كەسێك بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەم 11ـی حوزەیران، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی شەڕەتەقەكەی دوێنێی هەولێر رای گەیاند، كێشەكە بەهۆی ئەوەوە بووە كە زەوییەك دراوە بە وەبەرهێنەرێك و پاشان لێی وەرگیراوەتەوە و دراوە بە وەبەرهێنەرێكی تر.
زیاتر گوتی، بەهۆی كێشەكەوە چەند كەسێك گیراون و مێژووی ئەو كێشەیە دەگەڕێتەوە 10 ساڵ لەمەوبەر.
ئێوارەی دوێنێ لەسەر كێشەی زەویوزار لە گەڕەكی هەولێری نوێ، شەڕەتەقە لە نێوان چەند كەسێك رووی دا، بەهۆیەوە سێ كەس كوژراون و دوانی تریش بریندار بوون.