چه‌ند چالاكێكی ئیسرائیلی، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی رووتی وه‌زیرێكی ئیسرائیلییان بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێنه‌كان به فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه. ئه‌و وه‌زیره كه ژنه و به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه زۆر ره‌گه‌زپه‌رسته.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئیسرائیل، چه‌ند وێنه‌یه‌كی رووتی مای گۆلان بڵاو بووه‌ته‌وه كه وه‌زیری یه‌كسانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستانه‌وه‌ی ئافره‌تی ئیسرائیلییه، له‌سه‌ر وێنه‌كان ئاماژه‌یان داوه كه مای گۆلانه. ئه‌و خاتوونه وه‌زیره كه یه‌ك له ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی ئیسرائیله، پێشتر رای گه‌یاندبوو كه "شانازی به وێرانكردنی غه‌زه ده‌كات".
به‌پێی ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كاندا هاتووه، ئه‌فسه‌رێكی "شاباك" وێنه‌كانی مای گۆلانی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و خاتوونه ئه‌ندامه له حزبی "لیكۆد تالی جۆتلیف".
گۆلان سیاسه‌تمه‌دار و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له ساڵی 1986 له ته‌لئه‌بیب له دایك بووه
ئاماژه دراوه كه گۆلان سیاسه‌تمه‌دار و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له ساڵی 1986 له ته‌لئه‌بیب له دایك بووه و ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 38 ساڵ، كچی دایكێكی یه‌هوودیی ئه‌رتۆزكسییه، له نزیكی وێستگه‌ی پاسه‌كانی باشووری ته‌لئه‌بیب په‌روه‌رده بووه.
گۆلان تا ئێسته له باشووری ته‌لئه‌بیب له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ژی. پێشتر كونسوڵگه‌ری گشتیی وڵاته‌كه‌ی له نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا بووه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر ره‌گه‌زپه‌رست بوو، ره‌ت كرایه‌وه له‌و وڵاته كار بكات.
تا ئێسته‌یش گۆلان له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه رووته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نه به باش و نه به خراپ هیچی نه‌گوتووه.