پەیجی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە پڕۆژەی ئاوی باوەنوور لە سنووری گەرمیان جێبەجێ دەكرێت و بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیەش كە دووەم گەورەترین پڕۆژەی ئاوە لە ناوچەی گەرمیان گرفتی ئاوی باوەنوور بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
لای خۆشییەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان داوە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ملیارێك و 133 ملیۆن دینار قۆناغی یەكەمی ئاوی باوەنوور جێبەجێ دەكرێت.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، ئەمڕۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردی بناغەی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی ئاوی باوەنوور له سنووری گه‌رمیان داندرا.
وەزارەتەكە روونی كردووەتەوە، گوژمەی پرۆژه‌كه یەک ملیار و 133 ملیۆن دیناره كه بریتییە لە دروستکردنی سەرچاوەی ئاو و بڕی بۆریی گواستنەوەی (2900)م تیرەی (350 )ملم و(1000)م، بۆڕی (250)ملم لەگەڵ شه‌ش پەمپی غەتاس و بەستنەوەی پرۆژەکە بە کارەبای نیشتمانییەوە و ئاماژەیش كراوە كە ئەم بەشەی پرۆژەکە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەی ڕاستەوخۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیانه‌وه جێبەجێ ده‌كرێت.
"هه‌روه‌ها قۆناغی دووەمی پرۆژەکە، ڕەزامەندی و تەرخانکراوی هەیە كه بڕی یەک ملیار و 700 ملیۆن دیناره و دیزاینی بۆ کراوە و ئامادەیە بۆ پڕۆسەی تەندەرین، ئەم بەشەی پرۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی پاڵاوگەی ئاو و کۆمپاکت یونت بە توانای پاڵاوتنی ئاو بە بڕی (400) م سێجا لە سەعاتێکدا، لەگەڵ سێ پەمپی بوستەر، تانکی بە قەبارەی (700) مه‌تر سێجا، لەگەڵ ڕاکێشانی تۆری ئاوی پێویست." لە راگەیەنراوەكەی شارەوانی و گەشتوگوزاردا وا هاتووە.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوازاردا هاتووە، هەردوو قۆناغەکە له‌سه‌ر بودجه‌ی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه دووەم گەورەترین پرۆژەی ئاوی ناوچەی گەرمیانە و بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیه گرفتی ئاوی باوەنوور بە تەواوه‌تی چارەسەر دەبێت.
باوەنوور شارەدێیەکە، کەوتووەتە سنووری پێباز، لە شارۆكەی کەلاری سەر ئیدارەی گەرمیان.