دوای ئەوەی دوێنێ سێشەم هاتە راگەیاندن كە كاردینال لویس رافائیل ساكۆ، بەفەرمی گەڕاوتەوە پۆستەكەی وەك پەتریاركی كلێسای كلدانی لە عێراق و دنیا، ئەمڕۆ چوارشەم سەرۆك بارزانی پەیامێكی لەوبارەوە بڵاو كردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم سەرۆك مەسعوود بارزانی پەیامێكی لە لاپەڕی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس سەبارەت بە بڕیاری گەڕاندنەوەی كورسیی پاتریاكی كلدانی عێراق و جیهان بڵاو كردەوە.
لە دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بڕیاری گەڕاندنەوەی كورسیی پاتریاركی كلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێكی راست و لەجێی خۆیەتی، دەستخۆشی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەم.