دوای ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی كوڕێك بە "چەقۆ" باوكی خۆی كوشت، ئەمڕۆیش سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەغدا رای گەیاند، كوڕێك بە "چەقۆ" باوكی خۆی كوشت.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای بەغدای پایەتەختی عێراق، شەوی رابردوو كوڕێك بە چەكی سپی "چەقۆ" باوكی خۆی كوشت.
سەرچاوە تەناهییەكە زیاتر گوتی، رووداوەكە لە ناوچەی شەعبی باكوری رۆژهەڵاتی بەغدا بووە، دوای ئەوەی ئەو كوڕە باوكی خۆی كوشت، پۆلیس دەستبەجێ گرتوویانە و باش لەوە دەكرێ كە كوڕەكە نەخۆشە، بەڵام ئاماژە بە نەخۆشییەكەی نەكراوە.
هاوكات دوێنێ چوارشەم بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، لە گەڕەكی كەنەكەوەی سلێمانی كوڕێك بە چەقۆ باوكی خۆی كوشت.
لەبارەی هۆكاری رووداوەكە باس لەوەش كراوە، كوڕەكە داوای لە باوكی كردووە ئۆتۆمبێلی بۆ بكڕێت، لەسەر ئەوە بووەتە دەماقاڵەیان و كوڕەكە بە چەقۆ باوكی خۆی كوشتووە.