كەمێك پێش ئێستە تەواوی ئەندامانی خێزانێك لە ئاوی دووكان لە سنووری راپەڕین خنكان.
ئەمڕۆ هەینی 14ـی حوزەیران، عەلی قادر گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین، رای گەیاند، پێنج ئەندامی یەك خێزان لە سنووری راپەڕین خنكان لە ئاودا خنكان.
زیاتر گوتی، رووداوەكە لە ڕووباری قەمتەران بەهۆی مەلەكردنەوە خنكاون.
لە ئێستە تیمەكانی بەرگری شارستانی و تەندروستی لە شوێنی رووداوەكەن.
ئەو رووداوە لە كاتێكە پێشتر وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی هاووڵاتییانی لە مەلەكردن ئاگادار كردووەتەوە كە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.