بڵاوكراوه‌ی ئه‌كسیۆس، له زاری دوو به‌رپرسی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و لبنان، ئاموس هوكشتاین نوێنه‌ری تایبه‌تیی جۆ بایدن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئیسرائیل و لبنان چه‌ندان جار په‌لاماری یه‌كتریان داوه، دوێنێ هه‌ینیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل شاری كهفهركهلا له باشووری لبنانیان كرده ئامانج.
ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه بكه‌وێته قۆناغێكی نوێ و به‌رفراوان بێت، ئه‌وا قه‌یرانی ناوچه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه تا رێ له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی تر له ناوچه‌كه بگرێت.
حزبوڵا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێ و ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و رێكخراوه‌ی به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووه، هاوه‌ن و مووشه‌كه‌كانی حزبوڵا له چه‌ند رۆژی رابردوودا بووه‌ته هۆی هه‌ڵگیرسانی ئاگر له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئیسرائیل.
ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، حزبوڵا 16 درۆنی ره‌وانه‌ی ئاسمانه‌كه‌ی كرد و له‌وانه‌ش توانی زیان به ژماره‌یه‌كیان بگه‌یه‌نێت.
هاوكات سه‌ردانی به‌یرووتیش ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، ئه‌ركی هوكشتاین له‌و گه‌شته‌ی بۆ ناوچه‌كه كه له‌وانه‌یه له دووشه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكات، ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و یواف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل كۆ ببێته‌وه. هاوكات سه‌ردانی به‌یرووتیش ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه.
پێشتریش فڕه‌نسا پێشنیاری كردبوو لیژنه‌یه‌كی سێقۆڵی له دیپلۆماتكارانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری نێوان لبنان و ئیسرائیل رێ له ته‌شه‌نه‌ی جه‌نگه‌كه بگرێت، به‌ڵام پێشنیازه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ره‌ت كرایه‌وه.
له‌و كاته‌وه جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كردووه، حزبوڵایش ناوه‌ناوه سه‌رئێشه‌ی بۆ ئیسرائیل دروست كردووه و به هاوه‌ن و درۆن هه‌وڵ ده‌دات ئیسرائیل به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بكات.