تیمه‌كانی فریاكه‌وتن توانیویانه سه‌رنشینانی ئه‌و كه‌شتییه رزگار بكه‌ن كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كان كراوه‌ته ئامانج، ئێسته كه‌شتییه‌كه به بێ هیچ سه‌رنشینێك سه‌رگه‌ردان به‌ده‌ریادا ده‌سووڕێته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، له سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه ته‌نیا یه‌كێكیان بێسه‌روشوێنه و كه‌شتییه‌كه به ئاڵای لیبریا سووڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی سێنتكام، سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌كه رزگار كران.
كه‌شتییه‌كه چوارشه‌می رابردوو له نزیك به‌نده‌ری حه‌دیده‌ی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرایه ئامانج، هه‌رزوو مه‌كینه‌ی كه‌شتییه‌كه تێكچوو و مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه هێنایه كایه‌وه.
له سێ رۆژی رابردوودا حووسییه‌كان به‌رپرسیارێتیی هێرشكردنه سه‌ر دوو كه‌شتییان له ئه‌ستۆ گرتووه. چاودێرانی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی پێیان وایه، ده‌بێ چاره‌ی ئه‌م دۆخه بكرێ و ناكرێ به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
هانس كاكداك وه‌زیری كرێكارانی كۆچبه‌ری فیلیپین بڵاوی كرده‌وه، 22 له سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه فیلیپینین و فردیناند ئارماركۆس سه‌رۆك كۆماری فیلیپینیش هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ و گوتوویه‌تی، له هه‌وڵدان هه‌رچی زووه ئه‌و كرێكارانه بۆ وڵاته‌كی خۆیان بگوازرێنه‌وه.
، كه‌شتییه‌كه 80 تۆن خه‌ڵووزی پێ بووه
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، كه‌شتییه‌كه 80 تۆن خه‌ڵووزی پێ بووه و ئێسته له ده‌ریا سه‌رگه‌ردان ده‌سووڕێته‌وه و هیچ سه‌رنشینێكی له‌سه‌ر نییه.
حووسییه‌كان خۆیان به به‌شێك له به‌ره‌ی مقاوه‌مه ده‌زانن و له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی غه‌زه‌وه، به ناوی به‌رگری له فه‌له‌ستینییه‌كان كێشه‌یان بۆ رێڕه‌وی بازرگانی هێناوه‌ته كایه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر حووسییه‌كان و زیانیان پێ گه‌یاندوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه پێش به هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانیان بگرن.