حه‌مید نووری ئه‌و دادوه‌ره ئێرانییه‌ی به تاوانی به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵكوژیی زیندانیانی سیاسیی ده‌یه‌ی هه‌شتای زاینی، له سوێد زیندانیی تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، ئازاد كراوه. ده‌زگای دادی ئێران هه‌واڵی ئازادكردنه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران.
كازم غه‌ریبئابادی یاریده‌ده‌ری ده‌زگای دادی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس هه‌واڵی ئازادكردنی حه‌مید نووری بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دادگای ستۆكهۆڵم دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر و چڕ‌وپڕ، دواجار بڕیاری سزادانی حه‌مید نووری دادوه‌ری ئێرانی به تۆمه‌تی كوشتن و سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی زیندانییانی سیاسی ده‌یه‌ی هه‌شتای زاینی ده‌ركرد و بڕیاری زیندانیی تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
بۆ یه‌كه‌م جار بوو كه دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له سێ ده‌یه، كه‌سێك له ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه دادگایی بكرێت. ئه‌وكات ئێران هه‌وڵێكی زۆری دا رێ له سوێد بگرێ و دادوه‌ره‌كه‌ی راده‌ست بكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و وادیاره له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، توانیویه‌تی سوێد رازی بكات راده‌ستی ئێرانی بكاته‌وه.
له سێداره‌دانی هه‌زاران زیندانیی سیاسی له ساڵی 1988 به‌رپرسیارێتی و رۆڵی هه‌بووه
حه‌مید نووری به حه‌مید عه‌باسی ناسراوه، له كاتی سێداره‌دانی هه‌زاران زیندانی سیاسی له ساڵی 1988 به‌رپرسیارێتی و رۆڵی هه‌بووه. ئه‌و ساڵی 2020 له سوێد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. نووری دادوه‌ری پێشووی گرتووخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شتی ئێران بوو و دوو تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگی له جۆری نێوده‌وڵه‌تی و كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو و بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ دادگایی كرا.
له ده‌یه‌ی هه‌شتای زاینی گرووپێكی چوار كه‌سی به فه‌رمانی خومه‌ینی، به هه‌زاران زیندانی سیاسی به تاوانی جیاواز دووباره دادگایی كرانه‌وه و سه‌رجه‌میان له ماوه‌یه‌كی كورتدا و به كۆمه‌ڵ له سێداره دران.
یه‌كێكی تر له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م سێداره‌دانانه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو كه مانگی رابردوو له رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ر گیانی له ده‌ست دا.