به‌هۆی زۆریی خواست له‌سه‌ری، نرخی مریشك له بازاڕه‌كان به‌رز بووه و مریشكفرۆشێكیش ده‌ڵێت، دوو رۆژه زۆرترین خواست له‌سه‌ر مریشك هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی حوزه‌یران، فه‌رمان عه‌لی خاوه‌نی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری مریشك، به "وشه"ی راگه‌یاند، نرخی مریشك پێش جه‌ژن ده‌ستی كرد به به‌رزبوونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م له كێڵگه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕۆیشت.
زیاتر گوتی، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و زۆریی خواست له‌سه‌ری له‌م كاتی جه‌ژنه‌دا، نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له كێڵگه‌كان نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك سێ هه‌زار دینار بوو، تا ده‌گاته ده‌ستی هاووڵاتی نزیكی سێ هه‌زار و 500 ده‌كه‌وێت.
رێژین قادر مریشكفرۆش، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوو رۆژه به‌ته‌واوی خواست له‌سه‌ر نرخی مریشك هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر مریشك ده‌كڕن، ره‌نگه به‌شێكی پێوه‌ندی به گرانبوونی گۆشتی سوور هه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له دوكانێك بۆ دوكانێكی تر جیاوازه، به‌ڵام تا نزیكی سێ هه‌زار و 500 دینار رۆیشتووه.
مریشك خواردنی سه‌ره‌كیی خه‌ڵكی كوردستانه به‌تایبه‌ت له بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا، ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه پێش هه‌ر بۆنه‌یه‌ك نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی