بەپێی سەرچاوە تەناهییەكان ئەمشەو بۆمبێك لە ناوەڕاستی شارۆكەی خورماتوو لە یەكێك لە بازاڕەكان تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بریندارن.
بەپێی
سەرچاوەكە ئەمڕۆ شەموو بۆمبێك لە بازاڕی گەورەی شارۆكەی خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقیەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بریندارن و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، هێزە تەناهییەكانیش گەمارۆی ناوچەكەیان داوە.
لەلایەكی تر سەرچاوەیەكی تری تەناهی لە پارێزگای كەركووك ئاشكرای كرد كە ئەو سێ كەسەی لەسەر ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەری كەركووك گیراون، ددانیان بەوەدا ناوە كە ئەوان قەیسەری كەركووك و بازاڕی گەورەی هەولێریان لە رێگەی دانانی مادەی تەقەمەنی تەوقیتكراو لەناو بازاڕەكان سووتاندووە و تا ئێستە لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.