ڕێوڕەسمی نوێژ و گوتاری جەژنی قوربان بەڕێوەچوو

:: AM:08:41:16/06/2024 ‌
ئەمڕۆ یەكشەم لە تەواوی مزگەوتەكانی كوردستان، نوێژی جەژن بەڕێوەچوو، لە هەولێر لە بڵنگۆی تەواوی مزگەوتەكانەوە باسی قوربانیكردن و پێكەوەژیان و خۆشگوزەرانی دەكرا. 

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك بەرپرسی تری حكوومەت، لەپاڵ خەڵكی هەولێر نوێژی جەژنیان كرد.

لە مزگەوتی باغی بەھەشت لە ھەولێر ڕێوڕەسمی نوێژ و گوتاری جەژنی قوربانی پیرۆز بەڕێوەچوو و وێڕای پیرۆزبایی و جەژنە پیرۆزە لەیەكتری، ئاماژە بە ئارامی و سەقامگیری كوردستان و شاری هەولێر كرا.



وشە - وشه‌