ئومێد خۆشناو پارێزگارى ههولێر دووپات لهوه دهكاتهوه كه سەرۆکی حکوومەت هەمیشە دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕادەسپێرێت بە باشترین شێوە خزمەت بە توێژەکان بکرێت، بەتایبەت منداڵانی بێ سەرپەرشت و ئەوانەی پێویستییان بە ئاوڕدانەوە هەیە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، له لێدوانێكى رۆژنامهوانیدا گوتى، خانەی منداڵان وێرای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زۆر بۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەستمان بەو بۆشاییە دەروونییەی ئەو منداڵانە کردووە. هەرچەندە کە لێرە بەشێوەیەکی زۆر دروست لە ڕووی پەروەردە و خزمەتکردنەوە و خوێندنەوە خزمەت دەکرێن؛ بەیانیانی جەژن لەگەڵ ئەواندا بەیەکەوە نانی جەژن دەخۆین و جەژنە پیرۆزە لەیەکتر دەکەین.
زیاتر گوتى، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای تێگەیشتنە مرۆییەکان و لە دیدگا و تێگەیشتنەکانی سەرۆکی حکوومەت هەمیشە دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕادەستپێرێت لەوەی کە بە باشترین شێوە چین و توێژەکان، جا خاوەن پێداویستی تایبەت بێت یا نەخۆشخانەکانی دەروونی و نەخۆشییە درێژخایەنەکان، تێکڕای ئەو توێژانەی کە پێویستییان بە ئاوڕدانەوە هەیە.