سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی لە شێخ نەهرۆی كەسنەزانی دەكات بۆ مەرگی كوڕەكەی.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی حوزەیران، لە پرسەنامەیەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ كەسنەزانی و خانەوادە و كەسوكاری دەكەم بۆ مەرگی ناوادەی خوالێخۆشبووی كوڕی كە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەم خەم و كۆستە گەورەیەدا دڵم لایانە و هاوخەم و هاوسۆزیانم. لە خوای مەزن داواكارم ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات.