لە ماوەی دوو ڕۆژ پێنجەم حاجیی هەرێمی كوردستان لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد، ئەو حاجییە ناوی ئەحمەد محێدین كە خەڵكی گوندێكی شاری هەولێرە.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی حوزەیران، دوای گەڕانەوەی حاجیان لە عەرەفە بۆ مەككە حاجییەكی هەرێمی كوردستان بەناوی "ئەحمەد محێدین" خەڵكی گوندی كەوڕەبەنی شاری هەولێرە، لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.
ئەو حاجییەی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كردووە، بە ڤیزای یەك ساڵەی گەشتیاری، سەردانی وڵاتی سعوودیەی كردووە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و دوێنێ لە كێوی عەرەفە، گەورەترین ڕوكنی حەجی بەجێگەیاندووە.
لە دوێ،ێی تا ئەمڕۆ ئەوە بووە پێنجەم حاجی كوردستان لە عەرەفە و مەككە كۆچی دوایی بكەن.
هەرێمی كوردستان زیاتر لە چوار هەزار حاجی لە وڵاتی سعوودیایە و لە ئێستە لە كۆتایی فەریزەكانی حەجن و لە كۆتایی ئەو هەفتەیە دەست دەكەن بە گەڕانەوە.