بوومەلەرزەیەك كەركووك و دەوروبەری هەژاند

:: PM:07:29:16/06/2024 ‌
لە سەعات شەش و 47 دەقەی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە كەركووك و دەوروبەری هەستی پێ‌ كرا.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی حوزەیران، لە كەركووك و دەوروبەری بوومەلەرزەیەك رووی دت، هاووڵاتییانی باشووری هەولێریش هەستیان پێ‌ كردووە.

هاووڵاتییانی كەركووك باس لە بەهێزی بوومەلەرزەكە دەكەن و خەڵكی بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكە لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.

تا ئێستە هیچ شوێنێكی فەرمی گوڕێ‌ بوومەلەرزەكەیان دیاری نەكردووە كە چەند بووە.



وشە - رامیار جەواد