لەبارەی كەشوهەوای سبەی هۆشداری دەدرێ‌

:: PM:09:58:16/06/2024 ‌
كەشناسێك رای دەگەیەنێت، سبەی گەرمایەكی بەتین دەست پێ‌ دەكات و لە ماڵەكانتان بمێننەوە و مەچنە شوێنی تر.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی حوزەیران، هەڤاڵ گڵۆزەیی شارەزای بواری كەشناسی، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە سبەی كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە مڕۆە ڕووی كردۆتە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق  زیاتر دەبێت پلەكانی گەرما دوو پلەی تر بەرز دەبنەوە.

زیاتر گوتی،  ڕۆژانی دواتر كاریگەری زیاتر دەبێت، گەرماكەی بەتین و پڕوكێنەر دەبێت كاریگەری ڕاستەوخۆی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لەسەرجەم ناوچەكان لە كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ كاتی عەسر زۆر دەبێت، بۆیە تكایە لەوكاتانە لەماڵ بمێننەوە لەماڵ مەچنە دەرەوە گەشتی ئەم شار و ئەو شار مەكەن  بۆ ئەوەی بەدووربن لەكاریگەری و مەترسی ئەو تیشكە مەترسیدارە بەتایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان گەرماكەی لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بۆكۆتایی ئەم هەفتەیە ئێجگار پڕوكێنەر دەبێت.

باسی لەوەش كرد، ئەم شەپۆلی گەرمایە درێژخایەنە پێشبینی دەكرێ هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.




وشە - رامیار جەواد