لەبارەی بەكارهێنانی ئەمبوڵانسێك بۆ فیلمێكی كوردی ڕوونكردنەوە دەدرێت

:: AM:08:57:19/06/2024 ‌
بەهۆی بەكارهێنانی ئەمبوڵانس بۆ گواستنەوەی چەند خانمێك تا تەماشایی فیلمی "خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنا"دا بكەن نارەزایی  لێكەوتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت، ئەوە شتێكی ئاساییە و پێشتر لە زۆر نمایشدا ئەمبوڵانسی تەندروستی بەكار هێنراوە، بۆ ئایندەش هاوكار دەبین.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی چەند خولەكێك لە بەكارهێنانی ئەمبوڵانس لە فیلمێك ڕای گەیاند، بەشێوەیەكی ئاسایی هاوكاریی ستافی فیلمەكەیان كردووە، چونكە پێوەندیی بە تەندروستییەوە هەبووە و تەنیا لە شوێنی نمایشەكە بۆ ماوەی چەند خولەكێك، ئەمبوڵانسێك سوودی لێ وەرگیراوە.

تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو كە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بۆ ئایندەش هاوكاری ئەو كارە هونەرییانە دەبێت كە پێوەندییان بەتەندروستیی هاووڵاتییانەوە هەیە.

"خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنا" فیلمێكی سینەماییە كە باس لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا دەكات، لەو فیلمەدا ئەمبوڵانسێكی وەزارەتی تەندروستی بەكار هاتووە و ئەوەش بووە هۆی رەخنە و ناڕەزایەتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.



وشە - سۆران عەزیز