پیاوێك لەڕێی ئینتەرنێتەوە دەستدرێژیی سێكسی دەكاتە سەر 200 منداڵ

:: AM:09:38:19/06/2024 ‌
پۆلیسی فینلەند رای گەیاندووە، پیاوێكیان گرتووە كە تۆمەتبارە بە دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر زیاتر لە 200 منداڵ، ئەوەشی لەڕێ ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردووە، بۆیە دوای لێكۆڵینەوەی ورد، سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" كە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، ئاماژەی داوە كە پۆلیس فینلەند بەپێی زانیارییەكانیان كە ژمارەیەك منداڵ سكاڵایان لەسەر ئەو پیاوە 30 ساڵییە تۆمار كردووە، توانیویانە شوێنەكەی دیاری بكەن و بیگرن. دەركەوتووەتە لەڕێی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەكان، دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتەوە سەر زیاتر لە 200 منداڵ.

پۆلیسی ئەو وڵاتە ناوی پیاوەكەیان ئاشكرا نەكردووەتەوە و روونیان كردووەتەوە، ئەو منداڵانەی دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتە سەر، تەمەنیان لە نێوان شەش تا 15 ساڵ بووە و پیاوەكە لەڕێی ئینتەرنێتەوە داوای لێ كردوون لە بەردەم كامێرا، خۆیان رووت بكەنەوە یان جووڵەی سێكسی بكەن. قوربانییەكان زۆربەیان كچن و ژمارەیەك كوڕیشكیان تێدایە.

ئەوەشی گوت كە پیاوەكە لە مانگی نیسانی رابردووەوە گیراوە، رۆژانە منداڵی تریش دێن سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن كە دەستدرێژیی كردووەتە سەریان، تا ئێستە دەركەوتووە دەستدرێژیی كردووەتە سەر 200 منداڵ، بەڵام پێناسەی منداڵەكان ئاشكرا نەكراوە.

بێتری لامبۆ كە یەك لە لێكۆڵەرەكانە لە بەشی پۆلیسی باشووری رۆژئاوای فینلەند گوتی، بەپێی زانیارییەكانیان، تا ئێستە 177 منداڵی تریش كە قوربانیی ئەو دەستدرێژییەن كە پێناسەیان ئاشكرا نەكراوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د