خانەی زیادكردنی "كریستیز" لە بەریتانیا رای گەیاند، یەك لە تابلۆ شێوەكارییەكانی هونەرمەند تیتانی ئیتاڵی، لە مانگی داهاتوو لە خانەكە نمایش دەكرێ بۆ فرۆشتن، پێشبینی دەكرێ نرخی تابلۆكە بگاتە 32 ملیۆن دۆلار.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم 19ی حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، خانەی زیادكردنی "كریستیز" ئەوەی راگەیاندووە كە تابلۆكەی تیتان بەناوی "رێست ئۆن زە فلایت ئینتۆ ئیجیبت"ـە، واتا "لە گەشتێك بۆ میسر پشوو بدە". ئەو تابلۆیە لە ساڵی 1809 لە ڤیەننا دزرابوو، لە ساڵی نەوەتەكانی سەدەی رابردوویش بەهنەمانشێوە لەوێش دزرابوو، دواتر لە وێستگەیەكی پاس لە لەندەن دۆزرایەوە. ئێستەیش بۆ فرۆشتن لە انەكە نمایش دەكرێت.
هێنری بیتیڤەر یاریدەدەری سەرۆكی نێودەوڵەتی بۆ تابلۆ ناودارەكانی شێوە كارە جیهانییەكان لە خانەكە گوتی، ئەو تابلۆیەی تیتان ماوەی 145 ساڵە بۆ فرۆشتن نمایش نەكراوە، ئێستە بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوو یۆلیۆ نمایش بكرێتەوە، پێشبینی دەكرێ نرخەكەی لە 15 تا 25 ملیۆن پاوەند بكات كە دەكاتە 19 تا 32 میلۆن دۆلار.
باسی لەوەش كرد كە تیتانی شێوەكار لە ساڵی 1510دا ئەو تابلۆیەی كێشاوە كە ئەوكات تەمەنی 20 ساڵ بووە. تیتان بەوە دەناسرێتەوە كە شۆڕشی راستینەی لە دنیای شێوەكاریدا بەرپا كردووە، لە ریالیزمەوە چووەتە كێشانی چەندان تابلۆی ئاینی كە تابلۆكانی لە دنیادا زۆر ناودارن.
دواتریش گوتی زۆر ئەستەمە ئەو جۆرە تابلۆیە بۆ فرۆشتن بگاتە خانەكە، چونكە بایەخێكی زۆری هەیە، بۆیە زۆر دەگمەنن لە تابلۆكانی تیتان كە لە كەرتی تایبەتدا ببینرێن.