گەشتوگوزاری هەولێر ڕای دەگەیەنێت، ئەو قەرەباڵغییەی لە بازگەكاندا دروست بووە، نیشانەی ئەوەیە كە پلانەكانمان سەركەوتوو بوون و خەڵكی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە ڕێژەیەكی بەرز بۆ گەشتیاری هاتوونەتە هەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەم، 19ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوازری هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، لە هەندێ میدیای عەرەبی دیمەنی قەرەباڵغی هاتنی گەشتیارانیان کردە هەواڵ، گوایە لە بازگەکانی هاتنیان بۆ هەولێر ڕاگیراون، لە کاتێکدا بەڕێزان لە بازگەکان بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و میواندۆستی ئاسانکاریی تەواویان بۆ گەشتیاران کرد، هاوشانی بەڕێزان لە بازگەکان تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە شیرینی و پێداویستیی جیاجیا خزمەتی خەڵک و گەشتیارانیان دەکرد، بەڵام بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار قەرەباڵغی دەبینرا، کە ئەمەش لە وێنە ڕاستەقینەکەدا سەرکەوتنی بەرنامەداڕێژراوی هەولێر بوو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران.
هەروەها نووسراوە، هەولێر و خەڵکەکەی و حکومەت بەیەکەوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار دەکەن، هەواڵی بێبنەما ساردمان ناکاتەوە لەخزمەتکردن.