بەهۆی دەستدرێژییەوە هەرزەكارێك باوكی خۆی دەكوژێت

:: AM:08:57:20/06/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای بەغدا ئەمڕۆ رای گەیاند، هەرزەكارێك بە چەكی دەمانچە باوكی خۆی كوشتووە. لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا ددانی پێدا ناوە كە هۆكاری كردەكەی دەستدرێژی بووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 20ی حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، بەگوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، هەرزەكارێك /15 ساڵ/، بە دەمانچە تەقەی لە باوكی /50 ساڵ/ كردووە و دەستبەجێ كوشتوویەتی، دواتر ددانی پێدا ناوە كە هۆكارەكەی دەستدرێژیی سێكسی بووە.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا هەرزەكارەكە گوتوویەتی، چەند جارێك باوكی ویستوویەتی دەستدرێژیی سێكسیی بكاتە سەر، بۆیە ئەویش قبووڵی نەكردووە و بەمەبەستی كوشتن تەقەی لێ كردووە و كوشتوویەتی.

بەپێی گوتەی سەرچاوەكە، رووداوەكە شەوی رابردوو لە گەڕەكی حەی توراسی بەغدا بووە و كردەی كوشتنەكەیش لەناو ماڵەكەی خۆیاندا بووە.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د