له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه‌وه، نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و جگه له دوێنێ كه بازاڕه‌كه‌ی به ره‌نگی سوور داخرا، له سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی تر به‌های نه‌وت هه‌ڵكشاوه و ئێسته گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین نرخ له‌وه‌ته‌ی 50 رۆژی رابردوو تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 85 دۆلار و 20 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 80 دۆلار و 60 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕی بۆرسه، ته‌نیا له رۆژی پێنجشه‌مدا دابه‌زیبوو و له سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی تر هه‌ڵكشا، له ئاستی هه‌فتانه‌شدا دوای سێ هه‌فته له دابه‌زینی به‌هاكه‌ی، هه‌ڵكشا و به ره‌نگی سه‌وز داخرابوو.
گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی به‌های نه‌وت له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، رووداوه‌كه‌ی دوێنێی هێرشی درۆنێكی ئۆكراینی بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كی رووسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕه‌كان هه‌بووه و به‌ده‌ر له‌مه، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك ئاماریش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا وایكردووه نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌و وڵاته دوو ملیۆن و 260 هه‌زار به‌رمیل په‌ره‌ی به‌و یه‌ده‌گه داوه
له ئه‌مه‌ریكا كڕینی نه‌وت به مه‌به‌ستی زیادكردنی یه‌ده‌گی ستراتیجی زیادی كردووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و وڵاته دوو ملیۆن و 260 هه‌زار به‌رمیل په‌ره‌ی به‌و یه‌ده‌گه داوه. هاوكات یه‌ده‌گی به‌نزین به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌شته‌كانی هاوینه زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی داخوازی بۆ كڕینی نه‌وت.
هه‌فته‌ی رابردوو گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی كڕینی نه‌وت گه‌ڕایه‌وه. فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشبینییه‌كانی زیادبوونی داخوازیی بازاڕه‌كه‌ی بۆ ملیۆنێك و 200 هه‌زار به‌رمیل به‌رز كرده‌وه، له كاتێكدا پێشتر گوتبووی داخوازی ته‌نیا 900 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات.
یه‌كشه‌می هفته‌ی رابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س له سعوودیه كۆ بوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا كۆتایی ساڵ بده‌ن، رێكخراوه‌كه بڕیاری دا درێژه به پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوول بدات.
به‌گشتی ئۆپێك نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌پێی پلانی پێشتری، ده‌بوو له‌م مانگه‌وه دوو ملیۆن و 200 هه‌زار نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی وه‌ك پێشتر هه‌نارده بكرێته‌وه، به‌ڵام پێیان باش بوو بۆ پاڵپشتی له نرخی نه‌وت، سێ مانگی تر درێژه به‌و پلانه بده‌ن.