به‌پێی دواین راپۆرتی ئاماری ئابووری و ئاستی بژێویی دانیشتووانی ئێران، 52% له داهاتی خێزانه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ كڕینی خۆراك بووه و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات، هه‌ر خێزانێكی ئێرانی سه‌رووی نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ دابینكردنی خۆراكه و ئه‌مه‌ش له‌چاو ئاماری جیهانی و ته‌نانه‌ت ناوچه‌یی، زۆر به‌رزه و ده‌ریده‌خات خه‌ڵك له ژیانێكی سه‌ختدا ده‌ژین.
ئێرنێست ئێنگل ئابووریناسی ئه‌ڵمانیی له سه‌ده‌ی 19، بیردۆزێكی هه‌یه كه دواتر به كرده‌نی سه‌لمێنرا، ئه‌و ده‌ڵێت داهات و خه‌رجییه‌كانی خۆراكی هه‌ر خێزانێك پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، هه‌رچه‌نده داهاتی خێزان به‌رز ببێته‌وه پشكی خه‌رجییه‌كانی خۆراك كه‌م ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خێزانه خۆراكی زیاتریش بخوات، له به‌رانبه‌ردا خێزان تا هه‌ژارتر بێت، ئه‌وا پشكی خه‌رجییه‌كانی خۆراكی له داهات زیاد ده‌كات.
له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان خێزانه‌كان پشكێكی كه‌متر له داهاتیان بۆ خه‌رجییه‌كانی خۆراك خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌ڵام له وڵاتانی تر پشكه‌كه زیاتره، به‌و پێیه توانای كڕینی خێزانه‌كان له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان زۆر زیاتره له توانای كڕین له وڵاته‌كانی تر.
پشكی خه‌رجییه‌كانی خۆراك له داهات رێك نیوه‌ی داهاته‌كه‌یه‌تی
به‌پێی خشته‌یه‌ك ئێران له‌گه‌ڵ 11 وڵاتی تر به‌راورد كراوه و ده‌ركه‌وتووه، پشكی خه‌رجییه‌كانی خۆراك له داهات رێك نیوه‌ی داهاته‌كه‌یه‌تی. له ئه‌مه‌ریكا خێزانه‌كان 6.4% له كۆی پشكی داهاتیان بۆ خۆراك خه‌رج ده‌كه‌ن، له كه‌نه‌دا پشكه‌كه 9% و له به‌ریتانیا 9.5%، له ئه‌ڵمانیا 9.5%، له سه‌نگافوور 11% و له كۆریای باشوور 13%، ئیسرائیل 15%، ڤێتنام، 25%، هیند 30%، نایجیریا 40% و كینیا 45%ه.
به‌راورد به وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش پشكه‌كه‌ی ئێران زۆر به‌رزه، بۆ نموونه پشكی خه‌رجییه‌كانی خۆراك له داهات له قه‌ته‌ر 13%، له ئیمارات 16%، له سعوودیه 18% و له توركیا 20%ه.
هه‌موو ئه‌و داتایانه هێمای دواكه‌وتوویی ئابووریی ئێرانن و ئه‌و گوشاره ئابوورییه‌ش له‌سه‌ر شانی خێزانه‌كانه. سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و دۆخه نین، به‌ڵكو ئابووریی ئێران به‌ر له سزاكان و هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی به‌و شێوه‌یه بووه.
ئه‌و پشكه به‌رزه‌ی خه‌رجییه‌كانی داهات بۆ خۆراك، خێزانه‌كانی ئێران ناچار ده‌كات خۆراكی هه‌رزانتر یان خراپتر بخۆن
ئه‌و پشكه به‌رزه‌ی خه‌رجییه‌كانی داهات بۆ خۆراك، خێزانه‌كانی ئێران ناچار ده‌كات خۆراكی هه‌رزانتر یان خراپتر بخۆن و هه‌ندێك جۆری خۆراكی گرنگ وه‌ك گۆشت و ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی شیر له‌سه‌ر خوانه‌كان زۆر كه‌می كردووه.
به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی ئاماری ئێران، ئێرانییه‌كان له‌و خۆراكه‌ی ده‌یخۆن رۆژانه هه‌زار و 930 كیلۆكالۆری وزه‌یان به له‌ش ده‌گات، له كاتێكدا رێژه‌ی ستاندارد دوو هه‌زار و 500 كیلۆكالۆرییه.
به‌دخۆراكیی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیی به‌دواوه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه توانای چاره‌سه‌ركردنیان نییه و خه‌ڵكه‌كه هه‌ژارن ژیانیان تاڵتر ده‌كات، به‌ده‌ر له‌مه به‌دخۆراكی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك و بیركردنه‌وه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كۆی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵات ده‌خاته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رده‌وام له سه‌رووی 40% بووه و رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی هه‌ندێك جۆری خۆراك گه‌یشتووه‌ته 100%. بۆ نموونه نرخی پیاز له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیبراهیم ره‌ئیسی له ماوه‌ی سێ ساڵدا 1233% زیادی كردووه.
خه‌رجییه‌كان له چوار ملیۆن و 782 هه‌زار تمه‌ن بۆ شه‌ش ملیۆن و 85 هه‌زار تمه‌ن زیادی كردووه
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی خۆشبژێویی ئێران بۆ ستانداردی خه‌رجیی خۆراك بۆ هه‌ر مانگێكی خێزانێكی چوار كه‌سی دیاری كردووه، له ماوه‌ی ساڵێكدا خه‌رجییه‌كان له چوار ملیۆن و 782 هه‌زار تمه‌ن بۆ شه‌ش ملیۆن و 85 هه‌زار تمه‌ن زیادی كردووه. له خشته‌كه به‌های هه‌شت كیلۆ برنج، چوار كیلۆ گۆشت، هه‌شت كیلۆ مریشك، چوار كیلۆ هێلكه، 3,2 كیلۆگرام رۆن، 4.8 كیلۆ دانه‌وێڵه، دوو كیلۆ قه‌ند و شه‌كر، 12 كیلۆ شیر، 2.8 كیلۆ ماكارۆنی، 10 كیلۆ ماست، 1.6 كیلۆ په‌نیر وه‌ك ستانداردی خۆراكی مانگانه‌ی خێزانێك ده‌ستنیشان كراوه.
بەگوێرەی
فەردا به‌رپرسانی ئێران هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان به‌گه‌ڕ خستووه تا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش روو بدات، هێما نییه بۆ هه‌رزانی و باشتربوونی ژیانی خه‌ڵك، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه‌یه خێرایی گرانبوونه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی هه‌ڵاوسان بۆ 35% كه‌م ببێته‌وه، ئه‌وا له‌چاو 45%ی ساڵی رابردوو 10% قه‌باره‌ی رێژه‌ی گرانبوونه‌كه كه‌متر بووه.