شوێنه‌وارناسان دوای ماوه‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه له‌و شلەمەنییەی له گۆڕستانێكی مێژوویی ئیسپانیا دۆزرابووەوە، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه شه‌رابه و ته‌مه‌نی دوو هه‌زار ساڵه.
خێزانێكی ئیسپانی ده‌یانویست خانووه‌كه‌یان له شاری ئه‌نده‌لۆس نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه و له‌پڕ گۆڕێكی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریی رۆمیان دۆزییه‌وه. له‌ناو ئه‌و گۆڕه‌دا گۆزه‌یه‌كیان دۆزییه‌وه كه شله‌مه‌نی تێدابوو، بۆیه به‌رپرسانی شوێنه‌وارییان له‌و دۆزینه‌وه‌یه ئاگادار كرده‌وه.
خوزێ رافائێل رونیز ئاربولا زانای كیمیای زانكۆی كوردوبا كه سه‌رپه‌رشتیی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، به میدیاكانی راگه‌یاند، ئه‌و شله‌مه‌نییه‌ی له ناو گۆزه‌كه‌دا بووه، دوو هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و سوپاسی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی كرد كه هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتی كردووه و به‌رپرسانی شوێنه‌وارییان لێی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
گۆڕه‌كه له هه‌شت تاقچه پێكده‌هات و له قسڵ و گڵ و شووشه و قورقوشم دروست كرابوون. هه‌ر گۆزه و شتێكی تێدا هه‌ڵگیرابوو و هه‌ندێكیان ئێسك و پرووسكی سووتاوی مرۆڤیان تێدا هه‌ڵگیرابوو و له‌سه‌ر دوو گۆزه ناوی مردووه‌كان نووسرابوو.
نزیكه‌ی پێنج لیتر شله‌مه‌نی له ناو شووشه‌یه‌ك كرابوو و شووشه‌كه‌ش له ناو گۆزه‌یه‌ك دانرابوو
نزیكه‌ی پێنج لیتر شله‌مه‌نی له ناو شووشه‌یه‌ك كرابوو و شووشه‌كه‌ش له ناو گۆزه‌یه‌ك دانرابوو، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌ی له ناو شووشه‌كه‌دایه شه‌رابه.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، شه‌رابه‌كه له كاتی دۆزینه‌وه ره‌نگی سوور بووبوو و زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت، شه‌رابه‌كه خۆی سپی بووه و به درێژیی كات گۆڕانكاریی به‌سه‌ر ره‌نگه‌كه‌یدا هاتووه.
كۆنترین شه‌راب كه پێشتر دۆزرابێته‌وه، بۆ ساڵی 1867 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئه‌ڵمانیا دۆزرایه‌وه و شه‌رابه‌كه‌ی له 325ی زاینی به‌رهه‌م هاتبوو.