كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی سنووره‌كه، رێی سماقووڵی كه هه‌ولێر به سنووری سلێمانی و راپه‌ڕینه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به ڕووی بارهه‌ڵگره‌كاندا داخرا.
كێشه‌ی ئه‌و ڕێیه نوێ نییه، خه‌ڵكی ئه‌و سنوورە نایانه‌وێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌وێدا بڕوات، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، رووداوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و رێگەكانیش وێران ده‌كه‌ن.
سماقووڵی ئێسته به‌نداوێكی لێیه، ئه‌وه هۆكار بووه كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شیاری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و له رۆژانی پشوودا هاووڵاتییان ڕووی تێ ده‌كه‌ن. به گرتنی ڕێیه‌كه بارهه‌ڵگره‌كان ناچار ده‌بن رێی كۆیه یان هیران به‌كار بهێنن.
مه‌لا وسوو دانیشتووی سماقوڵییه و به "وشه"ی گوت، جارێكی تر رێیه‌كه‌یان به ڕووی ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌ڵگردا داخستووه، چونكه بوونه‌ته هۆی تێكدانی رێگەكان و مه‌ترسییان له‌سه‌ر سنووره‌كه دروست كردووه.
له ماوه‌ی رابردوو به لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان بارهه‌ڵگره‌كان و خه‌ڵكی سنووره‌كه رێگەكه كرابوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته پرسیاره ئیداره‌ی كۆیه هیچ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و كێشه‌یه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.