رەنگە بە شێوەی شەربەت یان راستەوخۆ وەك میوە خواردبێتت، چێژێكی خۆش و سوودی زۆری تەندروستی هەیە، تەمەرهیندی میوەیەكی ناوچەی كەمەرییە و ترش و شیرینی هەیە، بۆ مەبەستی پزیشكیش سوودی لێ دەبینرێت، بەڵام زۆر خواردنی زیانی بۆ تەندروستی هەیە، لەوانە:
زیادبوونی
ترشەلۆكی گەدە، بەهۆی ئەوەی ترشێكی زۆری تیادایە و دەبێتە هۆی سووتانەوەی گەدە، بەتایبەتی ئەوانەی كێشەی كۆئەندامی هەرسیان هەیە، سكچوون، ئەگەر زۆری لێ بخورێت سكچوون دروست دەكات و كەسەكە تووشی وشكهەڵگەڕان و شێوانی هاوسەنگیی خوێ و كانزا لە لەشی دەبێتەوە، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن بەهۆی ئەو شەكرەی تیایدا هەیە، بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی شەكرە زیانی هەیە.
لەگەڵ چەند جۆرە دەرمانێك كارلێك دەكات، لەوانە ئەنتی بایۆتیكی وەك ئەسپرین و ئیبۆپرۆفین و دژە مەینەكانی وەك وارافارین، بەوەش كار لە توانای دەرمانەكان دەكات، هەستیاری، هەندێك كەس هەستیارییان بە تەمەرهیندی هەیە و تووشی پەڵەی پێست و خوران و زەحمەتیی هەناسەدان دەبنەوە، داخورانی چینی مینای ددان، بەهۆی پێكهاتە ترشەكەی زیان بە ددان دەگەیەنێت، كار لە گرژبوونی لوولەكانی خوێن دەكا و خێرای دەكات، ئەوەش دەبێتە هۆی كەم گەیشتنی خوێن بۆ بەشەكانی لەش یان داخرانی لوولەكانی خوێن.