کچێک لە ماڵى خۆشەویستەکەى لەلایەن براکانییەوە کوژرا

:: AM:09:32:21/06/2024 ‌
سەرچاوەیەكی پۆلیس لە بەغدا رای گەیاند، كە كچێكی تەمەن 21 ساڵان لە ماڵی خۆشەویستەكەی لەلایەن براكانییەوە كوژراوە. 

سەرچاوەیەکى پۆلیس لە بەغدا راى گەیاند، ڕۆژى پێنجشەم 20ى حوزەیرانى 2024، كچێكی تەمەن 21 ساڵ لە ماڵی خۆشەویستەكەی كوژراوە لەوكاتەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی بووە، پێشتر کوڕەکە چەندان جار بۆ داوای هاوسەرگیری چووەتە داوای كچەكە بەڵام رەت كراوەتەوە. 

سەرچاوەكەی پۆلیس ئەوەیشی گوتووە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا دەردەكەوێت كە براكانی كچەكە دەرگای ماڵی خۆشەویستی خوشكەكەیان شكاندووە و خوێنیش لە ژووری نووستندا بینراوە. 

ئەوەیش باس كراوە، دوای پشكنینی ماڵەكە، دەمانچەكەیەك دۆزراوەتەوە و براكانیشی گیراون و رادەستی بنكەی پۆلیسی "جسر دیالە" كراون لە بەغدا و خۆشەویستی كچەكەیش گیراوە.


وشە - رزگار خدر