ڕاهێنەری ئینگلتەرا پاش یارییەكەیان لەگەڵ دانیمارك، ڕێگەی بە یاریزانەكانی داوە بۆ لەبیركردنی یارییەكە، بچنە لای ژن و دۆستەكانیان.
ئەمڕۆ هەینی، 21ی حوزەیران، ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی بڵاوی كردەوە كە گاریس ساتگیت، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ڕێگەی داوە یاریزانەكانی پاش ئەو ئەنجامە خراپەی لەگەڵ هەڵبژاردەی دانیمارك لە جامی هەڵبژاردەكانی ئەورووپا بەدەستیان هێنا، بچنە لای ژن و دۆستەكانیان، بۆ ئەوەی یارییەكەیان لەبیر بچێتەوە.
ڕەنگە ئەمە لە ڕووی توانای جەستەییەوە زیانیان پێ بگەیەنێت، چونكە وەك نەریتە لەناو هەموو هەڵبژاردەكاندا، كاتی خولە گرنگەكان ناهێڵن یاریزانانیان لە سێكس نزیك ببنەوە.
پاش یارییەكەی لەگەڵ دانیمارك كە بە ئەنجامی یەك گۆڵ بۆ هەردوو لا تەواو بوو، داوا لە خێزان و دۆستی یاریزانان كراوە، بچنە شوێنەی حەوانەوەی هەڵبژاردەكە و ئاهەنگیشیان بۆ گێڕاون، بۆ ئەوەی یارییەكەیان لەبیر بچێتەوە.
وەك ڕۆژنامە بریتانییەكە باسی كردووە، ڕاهێنەر ڕێگەی داوە بۆ ماوەی 24 سەعات، یاریزانان لەگەڵ هاوسەر و دۆستەكانیان بن و بە كەیفی خۆیان بخۆن و بخۆنەوە.