ئینستاگرام تایبەتمەندییەک بۆ بێستفرێندەكانت زیاد دەكات

:: PM:07:25:24/06/2024 ‌

وێڕای ئەوەی تۆڕی ئینستاگرام بەوە سەرنجی خەڵكی ڕاكێشا كە زیاتر وێنە و ڤیدیۆیە، بەڵام ئەویش وردە وردە دەكەوێتە ناو بواری پێوەندیی تەلەفۆنییەوە و تایبەتمەندییەكی لەو بوارەدا  زیاد كرد.

پەخشی بێستفرێند، تازەترین تایبەتمەندیی ئینستاگرامە، بەهۆیەوە دەتوانیت لەگەڵ دوو هاوڕێتدا پێكەوە بە ڤیدیۆ لەگەڵ یەكدی قسە بكەن، ئەمەش بە ئامانجی زیادكردنی گفتوگۆی گرووپە لە سەكۆكەدا.

ئەگەرچی تەواوی تایبەتمەندییەكانی پێوەندیی تەلەفۆنی لە واتساپ و مەسنجەردا هەن كە هەمان كۆمپانیای مێتا بەڕێوەی دەبات كە ئینستاگرامیش بەڕێوە دەبات و ئەمەش وای كردووە ببێتە جێی ڕەخنە، بۆچی لە هیچ ئەپڵیكەیشنێكدا تایبەتمەندیی خۆی ناهێڵێتەوە و هەموویان دەتوانن هەموو شتەكان بكەن، بەڵام كۆمپانیا باش دەزانێت كە بەشێكی زۆر لە بەكارهێنەرە گەنجەكانیان، نە فەیسبووك بەكار دەهێنن نە واتساپ، بۆیە پێویستە بەشێكی تایبەتمەندیی ئەوانیان لەم تۆڕەدا بۆ جێ بكاتەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر