خێزانی سەركردەیەك بە تەواوەتی كوژران

:: AM:08:51:25/06/2024 ‌
بەهۆی بۆردمانەكانی ئیسرائیلەوە لە غەزە، 13 كەس كوژران كە نۆیان كەسوكاری سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسن.

ئەمڕۆ سێشەم 25ـی حوزەیران، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، بۆردمانی خۆرئاوای كەرتی غەزەیان كردووە.

باس لەوەش كراوە، لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆكەكان بۆ خێوەتگەیەك، 13 كەس كوژراون كە نۆیان كەسوكاری ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسن. لە ناویشیاندا خوشكێكی ئەو بەرپرسەی حەماس هەیە.



وشە - رامیار جەواد