شاری ماریۆپول له كۆماری دۆنیتسكی رووسیا كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه به‌شێكی زۆری بووه وێرانه، شێوه‌كارانی ئه‌و وڵاته له شاره جیاوازه‌كانی رووسیا، به داهێنانه‌كانیان به تابلۆی سه‌رشه‌قام، شاره‌كه‌یان له وێرانه‌وه كردووه‌ته تابلۆ جوانه‌كان.
پێگه‌ی "ئیلاف" له هه‌واڵێكدا چه‌ند تابلۆیه‌كی شێوه‌كاریی دیواربه‌ندی پێشان داوه كه شێوه‌كاره ناوداره‌كانی رووسیا تایبه‌ت به هونه‌ری شه‌قام، شاری ماریوپۆلیان له وێرانه‌وه كردووه‌ته شارێك كه له دووره‌وه سه‌رنجی هاتوچۆكه‌ران راده‌كێشێت. ئه‌وانه‌ی تابلۆكانیان دروست كردووه، 21 شێوه‌كاری رووسین كه له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ جوانكردنی ماریوپۆل روویان له‌وێ كردووه.
ئاماژه دراوه كه ئه‌و 21 شێوه‌كاره، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنیان له فێستیڤاڵی "
MArt" بۆ تابلۆی شه‌قام، هه‌ریه‌كه‌یان به چه‌ند تابلۆیه‌كی دیواربه‌ند و تابلۆی شه‌قام له‌سه‌ر دیواره دیاره‌كانی شاره‌كه، به‌شدار بوون. ئه‌و شاره پێشتر به‌هۆی جه‌نگه‌وه زۆربه‌ی شوێنه‌كانی وێران كرابوون، بۆیه له ئاوه‌دانكردنه‌كه‌ی شاره‌كه، ئه‌و شێوه‌كارانه رۆڵی گه‌وره‌یان له جوانكردنی شاره‌كه و دیواره دیاره‌كانی هه‌بوو.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه شێوه‌كاره‌كان له شاره‌كانی تیومین، نیجنی نۆڤۆررۆد، مۆسكۆ، روستۆڤ، سامارا، بیرم، قازان و چیلیابینسكه‌وه بۆ ماریوپۆل هاتوون تا به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن و دیواره به‌رز و دیراه‌كانی شاره‌كه به تابلۆكانیان بنه‌خشێنن. بۆ ئه‌وه‌یش دامه‌زراوه‌ی "چاكسازیی گشتی" له مۆسكۆ پشتیگیرییانی كردووه.
پێگه‌كه باس له یه‌كێك له تابلۆ زۆر جوانه‌كان ده‌كات كه ناونیشانی "ئافره‌تێكی رووسی باڵنده‌یه‌ك به ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه" به‌سه‌ره‌وه‌یه، شێوه‌كاره‌كه ناوی ناتالیا مۆسكڤیتیایه و له‌باره‌ی واتای تابلۆكه‌یه‌وه ده‌ڵێ، هیوا و ئازادی ده‌گه‌یه‌نێت.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دراوه كه تابلۆكانی شه‌قام له‌لایه‌ن ئه‌و 21 شێوه‌كاره وه‌ك ژماره زۆرن، جیا له دیواره به‌رزه‌كانی باڵه‌خانه‌كان، هاوكات تابلۆیان له‌سه‌ر دیواری هه‌ندێك ماڵیش كێشاوه و زۆربه‌ی واتای تابلۆكانیان، ئاماژه‌ن بۆ شارێك كه له‌سه‌ر خۆڵه‌مێش دروست كراوه‌ته‌وه.