ئاستی توندوتیژیی رووداوەكانی عێراق زۆر هەڵكشاون و زۆرجار بە كوشتن یان خۆكوشتن یان خۆسووتان كۆتاییان دێت، مامۆستایەكی سەرەتایی لە بەغدا لە شوقەكەی خۆی دەكوژێت، ئەو نامەیەك جێدێڵێت و هۆكاری خۆكوشتن و شوێنی پارەی پێویست بۆ ناشتنی تەرمەكەی ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەیەكی تەناهی ئاماژە دەكات كە ئەمڕۆ پێنجشەم مامۆستایەكی سەرەتایی لە شوقەكەی خۆی لە كۆمەڵگەی بسمایە لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدای پایەتەخت، بە كلاشیكۆڤ خۆی كوشتووە، بەر لەوە نامەیەكی نووسیوە و هۆكاری خۆكوشتن و شوێنی ئەو پارەی بۆ ناشتنی تەرمەكەی پێویستە باس كردووە.
وەك لە نامەی ئەو مامۆستایە هاتووە، بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان، هەمووتان گەردنم ئازاد بكەن، بەهۆی خەمۆكی و بیركردنەوە و راراییەوە ماندوو بووم داوای لێخۆشبوون لە خوا دەكەم، پارەی پێویست بۆ ناشتنم لەناو جانتاكەیە لەناو كەنتۆرەكە.