ئه‌مڕۆ له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی سنووری هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و شاره‌زوور له سه‌یرانگه‌ی ئه‌حمه‌دئاوا، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان باسی سروشتی ناوچه‌كه‌ی كرد و به دڵڕفێن ناوی برد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، بیستبووم كه ئه‌حمه‌دئاوا شوێنێكی جوان و خۆشه، به‌ڵام ئێسته كه ده‌یبینم زۆر زۆر له‌وه خۆشتره كه پێشبینیم ده‌كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به خه‌ڵكه‌كه‌ی گوت، ماده‌م ئه‌و شوێنه خۆشه‌تان هه‌یه ده‌بێت به جوانی سه‌یری ژیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له‌م حكوومه‌ته هه‌وڵی زۆرمان داوه كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رمانه جێبه‌جێی بكه‌ین و وه‌به‌رهێنان له گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی بكه‌ین، كوردستان كه شوێنی وا جوانی هه‌یه، ده‌كرێت ببێته ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ داهات و هه‌لی كار.