پزیشكان ئاماژە بۆ كۆمەڵێ خواردن دەكەن كە بە ڕێژەیەكی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە و بە باشترین هۆكاری ڕزگاربوون لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان و تەنانەت شێرپەنجەی دەزانن.
بەپێی ڕێنوێنیی پزیشكان، ئەوانەی نەخۆشیی دڵ و دەمارەكانیان هەیە، خواردنی كولەكەزەردە، هلیۆم، سیر، كەلەم، سپیناغ، هەرمێ و هەڵووژە، وەكوو چارەسەرێكی سرووشتیی زۆر گرینگ تەماشا دەكرێن.
جیا لەمانە، بە گشتی میوە و سەوزە گەڵاكان، پڕن لە ڕیشاڵی خۆراكی و دەبنە هۆی خاوێنكردنەوەی جەستە لە هەموو ژەهرێك، هەروەها پزیشكان ئامۆژگاریی ئەوە دەكەن، بەردەوام پاقلەمەنییەكان بخورێن، چونكە چەندان جۆری ڕیشاڵی دژە نەخۆشیی شێرپەنجەیان تێدایە.
زهەرە بافلووفا، پزیشكی پسپۆڕ لە ڕژێنەكان دەڵێ، سیستەمی خۆراكی كە پڕ بێت لە ڕیشاڵەكان، مەترسیی شێرپەنجەی قۆڵۆن كەم دەكەنەوە و سوودیان بۆ ڕزگاربوون لە هەموو شێرپەنجەكانی تریش هەیە.